zagros news agency

ژمارەی قوربانیانی خوشینی زەوی لە “پاپوا گینە” گەیشتە ٢ هەزار کەس

حکوومەتی پاپوا گینە بڵاوی‌کردەوە به هۆی ئەو زەوی‌خوشینەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەم وڵاتە ڕوویدا لانیکەم ٢ هەزار کەس ژێرخاک کەوتوون. ئەم ئامارەی ژێرکەوتووانی زەوی فەرمانگەی ڕووداوە سرووشتیەکانی ئەم وڵاتە بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی داوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیەندرابوو کەمتر لە ٧٠٠ کەس لەم ڕووداوەدا ژێر خاک کەوت. جیاوازیی نێوان ژمارەکان نیشانەی دوورەدەست بوونی شوێنی ڕووداوەکە و دەست نەگەیشن بەم دەڤەرەیە.
بە پێی ئاخرین سەرژمێریی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٠دا، بەشی زۆر دانشیتوانی پاپوا گینە لە گوند و شوێنە کوێستانییە دوورەدەستەکان دەژیێن.
بە هۆی زۆریی پانتایی ئەوە شوێنەی زەویی‌لێ خوشیوە، ناردنی یارمەتی و ڕزگارکردنی ئەو کەسانە پێدەچێت زیندووش بن، ئاستەمە و دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بە سەر ئەم ڕووداوەدا هیوایەک نیە بتوانێرت خەڵکە زیندووەکەش ڕزگار بکرێت.
پاپوا گینە دووهەم گەورەترین دوڕگەیە لە زەریای ئارامدا دەکەوێت باشووری وڵاتی ئۆسترالیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک کەسێک گیانی لەدەستدا

یاسین

راپۆرتێکی سی ئێن ئێن زانیاری هەستیار سەبارەت بە ولاتێک بلاو دەکاتەوە کە لە شەری ئێران و ئەمریکا بەژدار بووە

گوران

واشنتن پۆست: ئەمریکا گەشبینە بە گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستان

یاسین