ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە چۆی سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە سینچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا کرا.

باڵیۆزی کۆماری کۆریا، ستایشی دیدگای سەرۆکی حکوومەتی کرد لە کارکردن بە ئاراستەی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

باڵیۆزی کۆریا هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد کە بیست ساڵ لەمەوبەر تیپی سەربازی (زەیتوون)ی کۆریا هاتنە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوولا دەستی پێ کرد و چەندین پرۆژەی گرنگییان لە کوردستان ئەنجامدا بەتایبەتی لە ڕێگەی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی کۆریا/کۆیکا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و بەشداری کۆریای باشوور لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی هەرێم دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

یاسین

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

سەڵاح