zagros news agency

چوار کەسی به‌ڕه‌گه‌ز پاکستانی بە تەقەی هێزی سنووری ئێران کوژران

 

بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، بە تەقەی هێزەکانی ئێران چوار هاووڵاتیی پاکستانی لە پارێزگای بەلووچستانی ئەم وڵاتە کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

عومەر جەمالی و نەعیم عومرانی، جێگرانی کۆمیسەری ناوچەی واشۆکی بەلووچستانی پاکستان دەڵێن، هێزەکانی ئێران لە سنووری نێوان ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەی واشۆک تەقەیان کردووە و بەرپرسانی وڵاتەکەیان دەستیان بە کۆڵینەوە لە هۆکاری تەقەکردنەکە کردووە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بەلووچستانی پاکستان و دوو منداڵی کوشت. لە وەڵامدا پاکستانیش هێرشی کردە سەر بەلووچستانی ئێران و ٩ هاووڵاتیی ئێرانی  کوشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

لە هێرشێکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمێکی “هەڵگری ماددە هۆشبەرەکان” کەس کوژران

سەڵاح

ژمارەی قوربانییانی برسێتی لە غەززە بۆ ٢١٧ کەس بەرز بووەوە

یاسین