ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەغدا هێرش بۆ سەر کۆمپانیا بیانییەکان لە زیادبوون دایە

 

كۆمپانیا بیانییەكان لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، ڕووبەڕووی پێنج هێرشی تیرۆریستیی بوونەتەوە، ئەمەش لە كاتێك دایە كە لە ماوەكانی رابردوودا ڕێژەی هێرش بۆ سەر كۆمپانیاكان لە كەمی دابوو.

ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عەرەبی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ماوەیەكە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر كۆمپانیا بیانییەكان لە بەغدا بەرز بووەتەوە، ئەمەش سەلمێنەری بێدەسەڵاتی و بێتوانایی دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە لە بەرانبەر هێزە چەكدارەكاندا.

چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە دەیسەلمێنێ كە حكوومەتی فیدراڵی و دەزگا ئەمنییەكان توانای بەرگرتن لە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و میلیشیا چەكدارەكانیان نییە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەم هێرشانە زیانی گەورە بە ئابووریی عێراق دەگەیەنن و لە ئەنجامدا كرانەوەی عێراق بە ڕووی جیهاندا رووبەڕووی تەگەرەی گەورە دەبێتەوە و كۆمپانیاكان متمانەیان بەو وڵاتە نەمێنێت و لە ئەنجامدا ئەگەری هەیە لە عێراق بكشێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… له‌ هەولێر ده‌ست به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی قەنتەرە و کەند و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن كرا

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە لوبنان ئازاد کران

سەڵاح

بەغدا.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

یاسین