zagros news agency

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

 

شیکردنەوە تاقیگەییەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، لەناو هەندێک لەو بەرهەمانەی بە ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی کێشی لەش دەفرۆشرێن، دەرمانی سیبوترامینیان دۆزیوەتەوە کە مەترسیی لەسەر کۆئەندامی سوڕان و دڵ دروستدەکات.

سیبوترامین؛ بەهۆی خراپیی پڕۆفایلی سەلامەتییەوە لە ساڵی 2010 لەلایەن دامەزراوە گەورەکانی دەرمان لە ئەمریکا و ئەورووپا لە بازاڕی دەرمان کشێندرایەوە، چونکە دەرمانەکە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادکردنی لێدانەکانی دڵ.

هاوڵاتییان پێویستە ئاگاداربن کە ئەو بەرهەمە مەترسیدارانە رەنگە لە رێگای کەناڵە جیاوازەکانەوە بۆ فرۆشتن پێشکەشبکرێن، لەوانە؛ ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن، دەرمانخانە، دووکانی گیادەرمانی، بەهاراتفرۆشەکان و کۆگای خۆراک.

هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەڕێی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. بایرن شکستی هێنا و لیڤەرکوزنیش بردیەوە

یاسین

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر فەرمانبەران سنووری ماده‌ی 140 دابەش دەكرێت

سەڵاح

دلشاد عومەر : خەلكی سلێمانی با ئەمجارە پارتی تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێت

گوران