ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەقفی سووننی یەکەم رۆژی مانگی شەعبانی دیاریکرد

دیوانی وەقفی سووننی عێراق، رایگەیاند، سبەی 11ـی شوباتی 2024 یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە.

ئەمڕۆ (10ـی شوباتی 2024) دیوانی وەقفی سووننی عێراق لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لیژنەی دیاریکردنی مانگی کۆچی لە دیوانی وەقفی سووننی سبەی رێککەوتی 11ـی شوباتی 2024 وەک یەکەم رۆژی مانگی شەعبان دیاریکرد.

لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی راگەیاندنی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، لە راگەیاندراوێکدا رۆژی دووشەممەی وەکو یەکەم رۆژی مانگی شەعبان دیاریکرد.

نووسینگەی سیستانی ئاماژەی بەوەدا، سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەجەب دەبێت و بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسی ونبوونی 50 هەزار پاكستانییەكە یەكلا كردەوە

سەڵاح

كه‌ناڵى ئاسمانى حوڕه‌ عێراق داده‌خرێت

یاسین

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و خێزانەكەی هاتە دەنگ

یاسین