zagros news agency

بانکی ناوەندی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکەن

ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی عێراق، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بڵاوبوونەتەوە.

بانکی ناوەندی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی مەیلێک یان پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکەن، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە”، هەروەها جەختیشی کردەوە کە “هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە دەرنەکراوە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا هاتووە: “نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراوە، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە”.

بانکی ناوەندی داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا کرد کە “وردبن لە گواستنەوەی هەواڵەکان و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان سەبارەت بە سیاسەتی نەختینەیی و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو”.

 

واع

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە

یاسین

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لەپێکان ڕاگەیاند

یاسین