zagros news agency

ئامانج هه‌ركی: لەگەڵ لیژنەی وزەی ڕوسـیا کۆبووینەوە

 

لیژنەی وزە و کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ زیاتر کەلک وەرگرتن و بەرەوپێشەوە بردنی کەرتی وزە وو کارەبای عێراق سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسـیا کرد.

لەم بارەیەوە ئامانج هه‌ركی، لیژنەی وزە و کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کە لە چوارچێوەی سەردانەکەماندا وەکو لیژنەی وزە و کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بـۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسـیا، لیژنەی وزە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ لیژنەی وزەی ڕوسـیا ئەنجامـدا.

هەروەها ئامانج هه‌ركی، لیژنەی وزە و کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو ، کە لە کۆبوونەوەکە دا باس لە میکانیزمی هاوکاری نێوان عێراق و ڕووسیا لە بواری وزەی نوێبووەوە و دامەزراندنی وێستگەی کارەبا بە شێوەیەک کرا کە خزمەت بە هەردوو وڵات بکات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

دڵشاد

پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی لە سنووری عەفرین

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت

سەڵاح