zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 363 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 164 ملیۆن و 855 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 199 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێلین سیف لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

ماڵئاوایی جەعفەر مینایی؛ کۆچی دوایی ئەستێرەیەکی موزیکی ڕەسەنی کوردی

ART

ئەستێرە ناسراوەکەی فیلمەکانی تارانتینۆ کۆچی دواییکرد

ART