zagros news agency

کۆشکی سپی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیارە “گرووپی حەوت” لە لوتکەی خۆیدا لە ئیتاڵیا، سزای نوێ و سنووردارکردنی هەناردەی ڕووسیا ڕابگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی تێچووی ئامێرە سەربازییەکانی ڕووسیا، لەم هەفتەیەشدا سزای نوێ و کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن ڕادەگەیەنین.
کێربی گوتیشی: گروپەکە هەنگاوی نوێ بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا بۆ بەرژەوەندی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ڕوونیشیکردەوە، ئەو سنووردارکردنانە کاریگەرییان لەسەر رێکخراو و تۆڕەکان دەبێت کە یارمەتی ڕووسیا دەدەن.
گوتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانکارە داراییەکان بۆ نموونە پشتیوانی بنکەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا قورس بێت، هەروەها گەڕانەوەی داهاتوو بۆ کەرتە گرنگەکانی ڕووسیا سنووردار دەکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پێدانی موڵەت بۆ پەروەردە کردنی مریشک و بەرهەم‌هێنانی هیلکە ڕاگیرا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەڵاح