zagros news agency

لە ئێران ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

ئێران ڕۆژی دووشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان کردوویانەتە جەژن.
لە کاتێکدا کە حکوومەتی ئێران ڕایگەیاندووە ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرسێ پارێزگای ورمێ، سنە و کرماشانی خۆرهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان جێژنیان گرتووە و قوربانیکردنی و جێژنەپیرۆزە دەستی پێ کردووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند ساڵێکە ڕۆژێک دوای زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی، جێژنەکانی ڕەمەزان و قوربان ڕادەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی

سەڵاح

فێستیڤاڵی ڤینیسیا خەڵاتی شێری زێڕین دەبەخشێتە جۆرج کلوونی

ART

سواڵکەرەکانی عێراق ئامادەنین مووچەی چاودێری کۆمەڵایتی وەربگرن

یاسین