ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیفار… بەرپرسى بزووتنەوەیه‌ك دوو کەس وه‌ك قوربانی ده‌كوژێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت

 

پۆلیسی پارێزگای دیوانیه‌، بەرپرسی بزووتنەوەیەکى ئایینیى زیقاریان لە پارێزگاى دیوانییە دەستگیرکرد کە دوو ئەندامى گرووپەکەى کوشتووە و گوتوویەتی، هەردووکیانی کردووەتە قوربانى.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاى دیوانییە بڵاویکردەوە، بەرپرسى بزووتنەوەى (عەلاهیە)ى پارێزگاى زیقاریان دەستگیرکردووە، کاتێک لە قەزاى حەمزەى دیوانییە بووە و  ویستویەتى بەرەو پارێزگاى کەربەلا بڕوات.

وتیشی، ئەو کەسە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانى بەوەدا ناوە کە دوو ئەندامى بزووتنەوەکەی کوشتووە و بەگوێرەى تێڕوانینى خۆى، هەردووکیانی کردووەتە قوربانى.

ئەو کەسە پێشتر لەلایەن دادگەوە داواکراو بووە و لە دواى دەستگیرکردنىشی رێوشوێنى یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.

بزووتنەوەى عەلاهیە یەکێکە لە گرووپە ئایینییە شیعەکان و یەکەم دەرکەوتنى ئاشکراى لە ساڵى 2020 لە پارێزگاى زیقار بوو و دواتر لە پارێزگاکانى دیوانییە، بەسرە و میسان دەرکەوت.

 

رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا” لە هەولێر نمایشكرا

ART