zagros news agency

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە یەختە نقومبووەکەی ئیتاڵیادا چارەنووسیان دەرکەوت و خنکاون.

ئەندامانی خێزانە خنکاوەکە پێك دێن لە، ھەژار مەولوود، پیشەی پۆلیس بوو لە پۆلیسی ڕاپەڕین و ماڵیان لە سەرکەپکان بووە، ھاوکات لەگەڵ هاوسەرەكەی بە ناوی (سازگار حوسێن)، دوو کوڕیشی کە ناویان (محەمەد و مەڕوان) بوو.

پۆلیسی ڕاپەڕین ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە جگە لەو چوار کەسە، چارەنووسی گەنجێکی دیکەش بە ناوی ھەردی کارۆخ ئاشكرا بووە، کە خەڵکی گوندی (میکوک)ی ناحیەی (سەركەپكان)ە و خنكاوە.

جگە لەوانە، چارەنووسی خێزانێكی دیكە لە سنووری قەزای (پشدەر)ی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئاشكرا بوو و ئەمڕۆ چوارشەممە كەسوكارەكەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە کە ھەریەکە لە (ئارام عەبدولرحمان) و (خونچە مەلا نەبی)ی هاوسەری و (مەنسا ئارام و مەیلی ئارام )ی منداڵەکانی، لە ڕووداوەکەی نقومبوونی یەختەکە لە ئیتاڵیا خنکاون، هەر ئەمڕۆ پرسەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ بۆ دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران کرایەوە

سەڵاح

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: گرنگه‌ پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

سەڵاح

ڕووسیا: هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان

یاسین