لەبارەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە، ئەوە ئاشکرا دەکرێت، کە بە دوو شێواز دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ژمێریاریی لیواکانی پێشمەرگە دەست کەوتووە، ئەمڕۆ بە دوو شێواز بڕی 432 هەزار دینار بەسەر پێشمەرگەی لیواکان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، شێوازێکیان لە بانک پارەکە بە پێشمەرگەکان دەدرێت و بەشێکی دیکەش پارەکەیان دەخرێتە سەر کارتی (هەژماری من) و لە ڕێگەی کورتەنامە ئاگادار دەکرێنەوە.
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، ئەگەر هەندێک لیواش گرفتیان هەبێت، ئەوە دەکرێت لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج هاوکارییەکە وەربگرن.
دوێنێ وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لە ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه، کە لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بە دابەشکردنی، هاوکاریی مانگی پێنج دەکرێت.
ئاماژه بهوهش دراوه، ئەو بڕەپارەیە لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیبەکی بە مووچەوە نییە.
لای خۆیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: “هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ ئەمجارە 45 هەزار پێشمەرگە دەگرێتەوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو ژمارەی پێشمەرگە زیاتر دەکرێت.”
سامان ڕەسووڵ، ژمێریار لە یەکێک لە لیواکانی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وێڕای دابەشکردنی ئەو هاوکارییە بۆ پێشمەرگە و ئەفسەران، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجیش دابەش بکرێت و هەموو ئامادەکارییەکانیش تەواو کراون.
شوان بەرزنجی