ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستبەسەرداگرتنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری لە بەغدا ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، 18 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا ئەوانەی داواکراون بە تۆمەتی “تاوان، پەرەپێدان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت“.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەری کەرخ و ڕەسافە دەست بەسەر 10 دەمانچە و دوو کلاشنکۆف و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژمارەیەک تایە و ماتۆڕسکیل کە سەرپێچی هاتوچۆ دەکەن دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بڕێک ماددەی هۆشبەر، جگە لە دەرمانی ماوە بەسەرچوو، دەستی بەسەردا گیراوە“.