zagros news agency

لە ڕۆژانی جەژندا لە تورکیا نزیکەی ١٥٠٠ کۆچبەر دەستگیر کراون

 

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە پشووی جەژنی قوربان زیاتر لە هەزار و 400 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی قەڵغان کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی بەڕێوەدەچێت، هەزار و 456 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

یەرلیکایا گوتی: ئەم کۆچبەرانە لەرێگەی ناوەندی بەدواداچوونی کۆچبەرانی نایاسایی کە دەستنیشانکراون و لەو ماوەی پشووی جەژندا پشکنین و بەدواداچوون بۆ 35 هەزار و 159 ناسنامە کراوە. دوای پشکنین و بەدواداچوون، ئەوانەی کە وە کۆچبەری نایاسایی دەستنیشانکراون، بۆ ناوەندەکانی دیپۆرتی کۆچبەران نێردراون و پرۆسەی گەڕاندنەوەیان دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

یاسین

شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەیەکی دیکە برایەوە دادگا

سەڵاح

نیویۆرک… سودانی له‌گه‌ڵ گوتیرێس چه‌ند ته‌وه‌رێكیان تاوتوێكرد

سەڵاح