zagros news agency

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

 

چوا دەمین خوڵی هەڵبژاردنەکانی ئێران کەوتە گەڕی دووهەمەوە کە بڕیارە هەینی داهاتوو ٥ی تەممووز بەڕێوە دەچێت.

بەهۆی تێنەپەڕینی ڕێژەی لەسەدا ٥٠ی دەنگەکانیان لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لەئێراندا، هەریەکە لە بەربژێری ڕیفۆرمیست مەسعود پزیشکیان و بەربژێری پارێزگاران سەعید جەلیلی، کەوتنە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکان.

گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران موحسین ئیسلامی لە بارەگای وەزارەتەکەی دەرئەنجامەکانی ١٤هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی لە ئێرانی ڕایگەیاند.

بەو پێیە، ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ١٨٥ کەس دەنگی داوە کە لەو ژمارەیە مەسعود پزیشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ١٩١ دەنگی بەدەستهێناوە کە لەسەدا ٤٢.٥ی دەنگەکانە.

ئیسلامی ڕاشیگەیاند، بەربژێرەکەی پارێزگارانی ئێران سەعید جەلیلی، ٩ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٢٩٨ دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە لەسەدا ٣٨.٦ی دەنگەکان.

بەو پێیەی هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، پزیشکیان و جەلیلی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا، چوونە گەڕی دووەمەوە کە بڕیارە لە ٥ی تەممووزدا بەڕێوە بچێت.

هەریەکە لە محەمەدباقر قالیباف ١٣.٨ و مستەفا پور محەمەدیش ٠.٨ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی دەنگدانی ئێران یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار و ١٥٩ دەنگیش پووچەڵ کراونەتەوە و ڕێژەی بەشداربووانیش نزیک لەسەدا ٤٠ بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستگیر کردنی لایڤچیەکی تیک تۆک

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین