ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوای حەوت رۆژی دیکەش گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تۆمارەکانی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا بڵاویکردوەتەوە 49 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیان هەیە و 577 پەرلەمانتار هەڵدەبژێرن.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنە گشتییەکانی فەرەنسا، هەر کاندیدێک 12.5% ی دەنگەکان بەرەو سەرو بێنێت ئەوە بەربەستی یاسایی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکان.
بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکە 577 بازنەی هەڵبژاردن دابەش کراون کە بە دیاریکراوی 539 بازنە لە فەرەنسا و 27بازنەش لە دەرەوەی وڵاتەکە لە دەرەوە و 11 بۆ نوێنەرایەتیکردنی هاوڵاتیانی فەرەنسا لە دەرەوە لەگەڵ 27 ناوەندی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی فەرەنسییە بۆ خولێکی پێنج ساڵە.