zagros news agency

فەللوجە.. ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی کۆگای کلۆر خنکاون

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی فێرکاری فەللوجە، بەهۆی تەقینەوەی کۆگای کلۆر لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاو لە باشووری فەللوجە، حاڵەتێکی زۆری خنکان گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی تەقینەوەی کۆگای کلۆر لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاو لە باشووری فەللوجە ژمارەیەک کەس خنکاون و نزیکەی حەفتا حاڵەتی جیاواز کە لەنێویاندا ئەندامانی هێزەکانی بەرگری شارستانیشی تێدایە، هێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی فەللوجە“.

ئەو دووپاتیکردەوە کە “کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لە بەشی فریاکەوتن کۆکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی حاڵەتەکانی دیکە و دابینکردنی فریاگوزاری سەرەتایی پێویست، و هەموو حاڵەتەکان دوای چاکبوونەوە دەرچوون“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوە دابەش دەکرێت

یاسین

سلۆت هەمیشە دەڵێم بردنەوەی ئەم نازناوە قورسە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین