zagros news agency

لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی جاجیانی ڤیزای یەک ساڵی دەکرێت

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی جاجیانی ڤیزای یەک ساڵی دوای گەیشتنەوەی حاجییان دەستبەکار دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمشەو دواین کاروانی حاجییان دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هەفتەی داهاتوو ئەو لێژنەیە دەستبەرکار دەبێت کە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیایانەی بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی حاجیانی ڤیزای یەکساڵە.
هەروەها نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەوانەی ئەمساڵ لەڕێگەی پلانی وەزارەتی ئەوقاف چوونەتە حەج تەنیا دوو حاجی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی مردنی ئەو حاجیانەی بە ڤیزای یەک ساڵی چوونەتە سعودیە 29 حاجی بوون.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، کە ئەمساڵ ئەوانەی لەڕێگەی پلانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چوونەتە حەج ژمارەیان چوار هەزار و 685 حاجی بووە،  بەهەزاران کەسی دیکە بە ڤیزای یەک ساڵە چوونەتە سعودیە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

رێكخراوا بۆرسیبا یا نێڤده‌وله‌تی ل جنێف به‌رهه‌ڤی بۆ هاریکاریكرنا كه‌رتێ ساخله‌میا دهۆکێ نیشاندا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەولێر و دهۆک دەکات

یاسین

لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە

سەڵاح