ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا دوای ئازادکردنی: دۆخی زیندانییانی ئیسرائیل کارەساتبارە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە کەرتی غەززە، دۆخی زیندانی ئیسرائیل کارەساتبار و دڵتەزێنە و زۆر سەختە.

د. محەممەد ئەبوسەلمیە دوای ئازادکردنی لە یەکەم لێدوانیدا ڕایگەیاند، زیندانیان بە “بارودۆخێکی زۆر سەخت و کارەساتباردا تێدەپەڕن، سەبارەت بە کەمی خواردن و خواردنەوە، سوکایەتیکردنی جەستەیی و هەموو شتێک”.

ئەبو سەلمیە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شیفا دەستگیرکرا، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی زیندانییەکان پێیدا تێپەڕیون دۆخێکە کە گەلی فەڵەستین لە دوای نەکبەوە نەیبینووە و زیندانییە کۆنەکانیش بەدەست هەردوو بابەتەکەوە گرفتارن.

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین، وەفا، “کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە 50 زیندانیی کەرتی غەززەیان ئازاد کرد، زیندانییەکی ئازادکراو، بەناوی فەرەج ئەلسەمونی، نووسیویەتی “دەستبەسەرکراوانی زیندانە دەستگیرکراوەکان، بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی غەززەن، بەدەست بارودۆخێکی کارەساتبار و بەرگە نەگیراوەوە دەناڵێنن”.

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل بڕیاری ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی فەڵەستینی لە نێویاندا محەممەد ئەبو سەلمیە بە “بێباکی لە بواری ئەمنی” وەسف کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆکوەزیران ڕێگری لە گالانت وەزیری بەرگری و سەرۆکی ڕێکخراوی شاباک بکات، لە جێبەجێکردنی سیاسەتی سەربەخۆ و بەبێ ئەنجومەنی وەزیران”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پارکی ڕەشکین دروست دەکرێت

یاسین

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

سەڵاح