ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌رێمی كوردستان شوێنی په‌كه‌كه‌ نییه‌

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

ئەنجامدانى کارى تێکدەرانە لەلایەن پەکەکەوە بابەتێکى نوێی نییە ، ئەو گروپە بەکرێگیراوە ساڵانێکى زۆرە بەفەرمانى ناحەزان ، هەر جارەوە بە پیلان و کردەوەیەکى تیرۆریستى و قێزەوەن زیان لە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان دەگەێنن له‌ ماوه‌ی 32 ساڵه‌ی حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان ، په‌كه‌كه‌ وه‌ك هێزێكی قورمیشكراو و به‌كرێگیراو و كۆیڵه‌ی ناحه‌زان كاری تێكده‌رانه‌ نه‌ماوه‌ دژی به‌م ئه‌زموون و ئه‌م گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌ ئه‌نجام نه‌درێت ، په‌كه‌كه‌ له‌ نێو خاكی باشووری كوردستان كه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و حكوومڕانی خۆیه‌تی و به‌خوێن و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ هاتووته‌ به‌رهه‌م هه‌ر جاره‌وه‌ په‌ڵاماری حزب و لایه‌نێك ده‌دات و به‌و واتایه‌ی كه‌ په‌ڵاماری هه‌موو حزبێكی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری داوه‌ و شه‌ڕی پێفرۆشتووه‌ ، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌ڵامار و هێرشی تێكده‌رانه‌ وتیرۆریستانه‌ و شه‌ڕانگێزی نه‌ماوه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان نه‌فرۆشێت ، شه‌هیدكردنی پیشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ، دانانی مین و بۆمبی چێندراو وله‌ سه‌ر ڕێگه‌ی گوندنیشینان و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ئینجا ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌ نێو شار و شاڕۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ په‌ڵكێشكردنی سوپای داگیركه‌ر بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان كاری مه‌ترسیداری تر كه‌ دواترینیان كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ی ئاگربه‌ردان بوو له‌ قه‌یسه‌ری و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و چه‌ند شوێنكی تر.
په‌كه‌كه‌ چییه‌ و چی ده‌وێت و بۆ وا ده‌كات ؟
به‌و پێیه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ ، گروپێكی میلیشیا و چه‌كداری نایاسایی و به‌كرێگیراوی وڵاتانی هه‌رێمیه‌ و له‌ هه‌موو بنه‌ماكانی خه‌بات له‌ پێناو رزگاری خاكی باكووری كوردستان لایداوه‌ و باوه‌ریشی پێنییه‌ ، ئێستا هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی له‌ پێناو تێكدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، له‌ و پێناوه‌دا زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌ ته‌نها كاریان به‌كوشتدانی كور وكچی ئه‌م كوردستانه‌ بووه‌، ته‌نها بستێك له‌ خاكی باكووری كوردستانیان رزگار نه‌كردووه‌ ، له‌ رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی بزاڤی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كوردستانه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت ، ئێستاش له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر قه‌ندیله‌وه‌ تا شه‌نگال له‌ خزمه‌ت ناحه‌زان و داگیركه‌ران كار ده‌كات كه‌ ئامانجیان تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان . گروپی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ سنوورێكی زۆری داگیر كردووه‌ كه‌ خه‌ونه‌كانیان روون و ئاشكرایه‌ ئه‌ویش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆ زیانگه‌یاندن به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ .
كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ رابردوو و ئێستا و داهاتووش نه‌ك هه‌ر تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ ،به‌ڵكو ئه‌مانه‌ گروپێكی مافیایی به‌كرێگیراون كه‌ كار بۆ دوژمنانی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌وان داشۆڕاون له‌ كوردایه‌تیی، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ په‌كه‌كه‌ بزانێت و ئه‌گه‌ر درۆ ناكات خاكی هه‌رێمی كوردستان چۆڵ بكه‌ن و بچنه‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه‌ ته‌نها یه‌ك مه‌تریشیان لێ رزگار نه‌كردووه‌ و باوه‌ریشیان پێ نییه‌ ،خه‌ڵكی كوردستان پێوستی به‌ په‌كه‌كه‌ نه‌بووه‌ و نابێت هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیه‌تی ، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ ، له‌ جیاتی بیروباوه‌ری كوردایه‌تی خه‌رێكی به‌كرێگیراوی و كاری مافیایی و بارزگانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌ و له‌ دوور و نزیكه‌وه‌ باوه‌ریان به‌ كوردوكوردستان و كوردایه‌تییه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ هێزێكی تێروریستی مه‌ترسیدار و به‌كرێگیراون و كار بۆ وڵاتان ده‌كه‌ن
په‌كه‌كه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌ بۆ گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌كه‌كه‌ ، رۆڵی هێزێكی دوژمن له‌ناوچه‌كه‌ ده‌بینێت به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كرده‌وه‌كانی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و له‌ نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ كاری تێكده‌رانه‌ و تیرۆر و سووتاندن و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ئیداری له‌ هه‌ندێك ناوچه‌كه‌ ، ئاماژه‌یه‌كی روونی به‌كرێگیراوی په‌كه‌كه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی كوردن ، به‌پیلان نه‌خشه‌كانیان دژی به‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بچووكترین خزمه‌تیان به‌ دۆزی كورد وكوردستان كرد بێت و هه‌رچی كاری تێكده‌رانه‌ نه‌ماوه‌ دژ به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامی نه‌ده‌ن .
په‌كه‌كه‌ خزمه‌تی كێ بۆ كێ كار ده‌كات ؟
كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ندساڵی رابردوو و ده‌ستبه‌ردار بوونیان له‌ دروشمه‌ گه‌وره‌ و بریقه‌داره‌كانی ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستبووه‌ تا نۆكه‌ر و به‌كرێگیراوه‌ی ده‌ستی وڵاتانه‌ ، هه‌رگیز خاوه‌ن خۆیان نه‌بوونه‌ و نابن ، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌ و حكوومه‌تی خۆیه‌تی و كه‌ سه‌رپه‌رشتی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات ، بۆیه‌ پێوستی به‌ هیچ هێزێكی چه‌كداری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانی بكات، په‌كه‌كه‌ جێبه‌جێكاری پیلانی ناحه‌زانی كوردستانه‌ ، بۆ هه‌ر جاره‌و به‌ تاكتیك و شێوازێك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ، جارێك به‌ بۆمب و جارێك تیرۆر و جارێك به‌ سووتاندن و شوێنه‌ ئابووری و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان هه‌ر له‌ قه‌ندیل و پێنجوێن و شارباژێر به‌ كاری ڕێگریكردن و قاچاخ و مافیایی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن و هێرش و په‌ڵاماردان خه‌ونی زیانگه‌یاندن و دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ به‌ ده‌یان گوند له‌ به‌ر بوونی په‌كه‌كه‌ چۆڵ و وێران بكرێت و ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شی نه‌درێت ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ بڵێین ستۆپ .

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیفراندۆم داهاتووی كوردستانی پاراست

یاسین

سەرکەوتنى پارتى و شەرعییەت بەخشینەوە بە قەوارەى هەرێمى کوردستان

یاسین

دیاردەی بێکاری و کێشەکانی لە کۆمەڵگەدا

دڵشاد