ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بەئاسانی شکستی بە ڕۆمانیا هێنا

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ڕۆمانیا لە ئالیانز ئارینا بەرامبەر هۆڵەندا یارییکرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە لە بەڕژەوەندی هۆڵەندا کۆتاییهات بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر.

 

لە گێمی یەکەمدا هۆڵەندییەکان باشتر دەرکەوتن و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیانکرد، لە خولەکی 20 یاریزان گاپکۆ توانی تۆڕی گۆڵی ڕۆمانیا بهەژێنێت و گۆڵی یەکەمی هۆڵەندای تۆمارکرد،

دوای ئەوە چەندین هەوڵیان دا، بەڵام ئەو گێمە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

گێمی دووەم دەستیپێکردەوە و هۆڵەندا بە هەمان ئاست بەرزی گەڕایەوە نێو یاریگا، هەرچەندە گاپکۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان بەهۆی ڤارەوە گۆڵەکەی ڕەتکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، تا لە خولەکی 83دا مالین گۆڵی دووەم و دڵنیایی هۆڵەندای تۆمارکرد،

لە خولەکی 3ی زیادکراوی ئەو گێمەدا، مالین توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.

 

بەم شێوەیە هۆڵەندا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان نەمسا و تورکیا دەکات، ڕۆمانیاش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح

یەکێتیی ئەورووپا بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەنابەرانی سووری لە ئوردن تەرخان کرد

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا

sirwan