ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەلێت چونی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا جیاوازترە لە هەركەسێك بە تایبەت بۆ ئەمرۆی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی زیاتر لێك گەیشتن دروست بێت ئەم سەردانەی بارزانی یەكلاكەرەوە دەبێت واقعی ئەمرۆی كوردستان واییە كۆتا بڕیاری هەرێمی كوردستان لای سەرۆك بارزانیە .

 

دكتۆر زێدان برادۆستی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لێكدانەوەو رۆئیایی سەرۆك بارزانی رۆئیاێكی نەتەوەیە هەر هەولێك هەبێت كە زیان بە هەرێمی كوردستان بگەێنێت ئەوە سەرۆك بارزانی دژی دەوەستێتەوە وە ئەم سەردانەی بارزانی لەسەر ئاستی نێودەولەتیش پێشوازیێكی گەرمی لێدەكرێت .

 

دكتۆر زێدان برادۆستی گوتیشی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەل لایەنە عێراقیەكان پێشهاتێكی زۆر باشە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەو گرفتانەی لە نێوان بەغدا و هەرێم هەیە چونكە سەردانی سەرۆك بارزانی وەكوو سەردانی كەسانی تر یان لایەنەكانی تر نیە زۆر گرنگ و یەكلاكەرەوەیە .

 

ئەو ئەندامەی خولی پێشوی پەرلەمان ئاماژەی بەوشكرد هەر سەردانێك كۆمەلێك ئەجێندای هەیە ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانیش بۆ بەغدا ئەجێندای سیاسین ئێقلیمین و هەولدانە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابوریەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چونكە بوونی كێشە تەنها هەرێمی كوردستان زەرەرمەند نیە بەلكو عێراقیش زەرەرمەند دەبێت .

 

دكتۆر زێدان برادۆستی لە كوتایی قسەكانیدا گوتیشی بێگومان ئەم سەردانەی بارزانی تاڕادەێكی زۆر كوتایی بە كێشەكان دەهێنێت دەرنجامەكانی باش دەبن هیواخوازین ببێتە سەردانێك كە كۆتایی بە سەرجەم كێشەكان بهێنێت .

 

 

گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

وەزارەتی ئەوقاف: تا پێنجی حوزەیران سەرجەم حاجیان دەگەنە سعوودیە

دڵشاد

حاجی ڕۆژ: ڕۆژی ده‌نگدان بكه‌نه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن

دڵشاد