zagros news agency

نمایشی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە فێستیڤاڵی كولتووریی گەلان لە چیك بەڕێوەچوو

تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە سەرپەرشتیی هیمداد لەشكری، بەڕێوەبەری هونەرە میللییەكان لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی كولتووریی گەلان لە وڵاتی چیك بەشداربوو.

چالاکییەکە لە شاری ئۆهێرسكی برۆد بەرێوەچوو و گرووپە کوردییەکە بە هەردوو تابلۆی “كوێستان و لۆركێ” بەشدار بوو.

دواتر لەلایەن سەرۆكی شارەوانی ئۆهێرسكی برۆد و سەرۆكی فێستیڤاڵ داوەت كران و لای خۆشیانەوە هونەرە میللییەكانی هەولێر دیارییان پێشكەش كردن.

بڕیارە ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەكە لە شاری بەرنۆ نمایشەكان پێشكەش بكرین و تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێریش بەرهەمە كولتوورییەكانی خۆی نمایش بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

بەرهەمهێنانی زنجیرەی “Halo” وەستێندرا

ART

به‌همه‌ن قوبادی لەگەڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس کۆبووەوە

ART