zagros news agency

ئاسايشی هه‌ولێر ڕونکردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاشكرای كرد، گرتەڤیدۆیەکانی کاتی ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و  کارمەندێکی تیمی پاسەوانی کۆمپانیای کار ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، وتیشی، لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نییە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

سەبارەت بە ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و  کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/سکویریتی) کۆمپانیای کار، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کارو شوفێری تەنکەری سوتەمەنیەکە و بریندار بوونی دوو کەسی تر، لە گرتەڤیدۆیەکانی کاتی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بێت، بەڵام  لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نییە، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠٢٤/٧/٩

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت خۆمان بۆ رووسیا ئامادە بکەین

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كات

سەڵاح