وەزیری گەیاندنی عێراق، موستەفا سەند ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وەک وادەی خستنەڕوو و دەستپێکردنی یەکەم وێستگەی زەمینیی عێراقی بۆ مانگە دەستکردەکان (Teleport) لە بەغدا، دیاری کراوە کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ مانگە دەستکردەکان لە خوولی جۆگرافیی جێگیردا (GEO).
وەزیری گەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە که ئەم پڕۆژەیە وەک جێبەجێکردنی دیدگاکەیان دێت بۆ بەدیهێنانی سەروەریی دیجیتاڵیی عێراقی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد که وێستگەکە تایبەتە بە کارکردن لەگەڵ مانگە دەستکردەکان لە خولگەی جۆگرافیی جێگیردا (GEO) و دەبێتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ کەرتی پەیوەندییەکان لە وڵاتدا.
سەند داوای لە سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، وزارتە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد کە ئەم دەروازەیە (Gateway) وەک وێستگەیەکی سەرەکی بۆ جووڵەی وەرگرتن و ناردن پشتڕاست بکەنەوە؛ ئەمەش لەجیاتی پشتبەستن بە ژێرخانی نێودەوڵەتی کە دەرەوەی بازنەی سەروەریی نیشتمانییە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی داهاتووی پڕۆژەی سەروەریی بۆشایی نیشتمانی کە وردەکارییەکانی لە کاتێکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێت.

