ئاگادارییهك له وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى شوبات 19, 2024 ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى “لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا”، هەردوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە، بۆ جارى یەکەم راگەیاند. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا داواکاری (C.V)ـەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت. مەرج و تێبینییەکان: – هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت. – نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت. – خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت. – ئەو كهسهى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى که له پۆستهكهدايه، پێشکەش بکات. – زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایيی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت. – لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیيە بڵاوکراوەکان. – پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆ کرابێت. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوا کات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى پێنجشەممە، رێککەوتى 29/2/2024 دەبێت. هەر كهسێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوە دهيگرێتهوه، دەتوانێت (C.V)ـەکەى و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و بينێرێت. بۆ ناردنى وردهكارى و پوختهى ڕاژه، کلیک لهم بهستهره بكه: (پڕكردنهوهى فۆرم)