zagros news agency

ئێران وەڵامی ناتۆی دایەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڵامی لێداوانی لووتکەی ناتۆ دەداتەوە. رێکخراوی سەربازیی ناتۆ دەڵێت ئێران بە ناردنی مووشەک و درۆن بۆ رووسیا ئاگری شەڕی دژ بە ئۆکرانیا خۆش دەکات.
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەڵیت: ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوو دەدات، ئەنجامی سیاسەت و هەنگاوەکانی ناتۆ بە سەرکردایەتیی ئەمریکایە و هەرچەشنە پێوەندیدانێکی ئێران بەو شەڕەوە پاڵنەری سیاسیی لە پشتە و بۆ ئەوەیە ڕەوایی بە ناردنی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا بدەن.
کەنعانی دەڵێت:، لە کاتی ئەو شەڕەدا ئێران هیچ درۆنێکی بە ڕووسیا نەداوە و هەوڵیشی داوە ئەم قەیرانە لە ڕێگەی سیاسی و بە شێوەی ئاشتییانە چار بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە سعوودیە

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشكرا ده‌كات

یاسین