ئهمڕۆ شەممە،13ی تهمموز، لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا، محەمەد زەیف، سەرۆکی باڵی سەربازیی حەماس لە ناوچەی مەواسی باشووری غەززە كرده ئامانج، وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، لانیکەم 71 کەس لەو هێرشەدا کوژراون.
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردۆتەوە، سوپای ئیسرائیل و ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازیی ئەو وڵاتە زانیاریی وردیان لەسەر دەرچوونی محەممەد زەیف لە تونێڵە نهێنییەکان و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکدا لە کەمپی ئەلمەواسی دەستکەوتووە و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەش هێرشیان کردووەتە سەری.
هەڵسەنگاندنی سوپای ئیسرائیل و ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازیی ئەو سوپایە ئەوەیە کە محەمەد زەیف لەو هێرشەدا “بە قورسی بریندار بووە”.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی بەرپرسێکی باڵای سەربازی تری حەماس بەناوی ڕافا سەلامە لەگەڵ زەیف دەکەن کە هەردوویان کراونەتە ئامانج.
سەرکردەی سەربازیی حەماس محەمەد زەیف، کەسی دووهەمی حەماسە و یەکێکە لە پلان داڕێژەرەکانی هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی چەکدارانی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل و کەسایەتییەکی نادیارە و بە دەگمەن قسە دەکات و هەرگیز بە ئاشکرا دەرنەکەوتووە، هەروەها لە لانیکەم حەوت هەوڵی ئیسڕائیلدا بۆ کوشتنی ڕزگاری بووە.
voa