شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی بڵاویكرده‌وه، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شه‌وی ڕابردوو حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ڕێگەی فڕۆکەکانی ئێف شازده‌ی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژێك دوای ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكهی شاره‌دێی قەرە هەنجیر لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک هات. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه به‌هۆی زانیاری دروستی ده‌زگای هه‌واڵگری و فڕۆكه‌كانی ئێف شازده‌ی عێراقی، له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا توانرا چه‌ندین شوێن و مۆڵكهی تیرۆریستانی داعش له‌ناوببه‌ن، جگه له كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا.