هەڵبژادنی خولی چوارەم بۆ پەرلەمانی سوویا بەرێوە دەچێت، دەنگدەران بۆ ئاژانسەكان رایانگەیاندووە، هەڵبژاردنەكە هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت. زۆرینە كاندیدەكانیش كشاونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15/7/2024، لە سووریا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەرێوە دەچێت، دەنگدەران ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ئەو هەڵبژاردنە “هیچ گۆڕانكارییەك ناكات”.
بەگوێرەی ئەوەی لە میدیاكانی سووریا بڵاو كراوەتەوە، دوێنێ، سێیەكی كاندیدەكان لە پرۆسەی هەڵبژاردن كشانەوە، تەنیا هەزار و 516 كاندید ماون، لە كۆی هەشت هەزار و 953 كاندید.
پەرلەمانی سووریا(ئەنجوومەنی میللەت) لە 250 كورسیی پێكدێت، تەمەنی پەرلەمان چوار ساڵە، روون كراوەتەوە، زۆرینەی زۆرینەی ئەندامەكانی ئەنجوومەن لە حزبی بەعسن.
بە گوێرەی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی سانا، بڵاوی كردووەتەوە، هەر كەسێك 18 ساڵ بێت و ئەو مەرجانەی لە یاسای هەڵبژاردن بە ژمارە 5ی ساڵی 2014، تێدا بێت ئەوا دەتوانێت دەنگ بدات.