بهپێی فهرمانێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، پلەی سەدان ئەفسەر بەرز دەكرێتەوە، کە تایبەتە بە خشتەی سێ ساڵی پلەبەرزکردەوەیان. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: “مووچەیان زیاد دەبێ و جیاوازیی مووچەشیان بۆ خەرج دەکرێت.”
بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پێشمەرگه،، بڕیار دراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی 365 ئەفسەری سەر بە فەرماندەی بەرگری و فریاکاوتنی پێشمەرگە.
پلەبەرزکردنەوە پێنج خشتەی جیاوازە، لە ساڵی 2020 بۆ ساڵی 2022.
ئاماژه بەوەش کراوە، بەرزكردنەوەی پلەی ئەو کەسانە لە لیستی پلەبەرزكردنەوە، لە ڕۆژی شایستەبوونیان پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.
بەپێی ڕێنوێنییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلەبەرزكردنەوە، مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازییشیان بەرز دەبێتەوە.
بەپێی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكرنەوە و سەرمووچەی پێشمەرگە بە دوو خشتەی ساڵانە دەبێت، كە پێی دەگوترێت خشتەی نەورۆز و ئەیلوول.
شوان بەرزنجی