توێژەرانی ژاپۆن ڕیکۆردێکی نوێیان لە خێرایی ئینتەرنێتدا تۆمار کرد کە خێرایەکەی (402) تێرابیتە لە چرکەیەکدا بەدەست هێنا ئەم دەستکەوتە گەورەیە بازدانێکی گەورەیە لە تواناکانی گواستنەوەی داتا نیشان دەدات هەروەها و ڕیکۆردی پێشووی شکاند کە (321) ترابایت بوو لە چرکەدا. ئەم کارە لەلایەن تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی تاقیگەی تۆڕی فۆتۆنیک لە پەیمانگای نیشتمانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژاپۆن (NICT) ئەنجامدرا کە توێژەران (50) کیلۆمەتر لە ڕیشاڵی ئۆپتیکی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی گەورەکردنی سیگناڵیان بەکارهێناوە.