zagros news agency

چەند سەربازێکی ئێران لە بیابانەکانی سووریا کوژران

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەرباز‌یی ئێران لە بیابانی حومس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوە.
لەو هێرشەدا ٣ چەکداری سەر به ئێران کوژراون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه بنکه‌کانی لیوای فاتمیوون و لیوای ئەقودس کراونه‌ته ئامانج. بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەڕێکی توند لە نێوان هێرشبەرەران و چەکدارانی سەر به ئێران دبەردەوام بووە.
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، یەکێک لەو چەکدارانەی کوژراون خەڵکی سووریایە، یەکێکیان عێراقی و یەکێکیشیان ئاسیاییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین

حکومەتی هەرێم بڕیاری داخستنی سەرجەم کۆمپانیاکانی فۆڕێکس و قەدەغەکردنی دراوی دیجیتاڵی دا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا؛ گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن

سەڵاح