zagros news agency

باندێکی دزی‌کردن لە تورکیا هەڵوەشێندرایەوە

لە چوار شاری تورکیا ٦١ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تاوانکارییە کە هەڕەشەیان لە ماڵی خەڵک دەکرد و دزییان دەکرد، دەستبەسەر کران.
وەزیری نیوخۆی تورکیا لە ژماره‌ی ئیکسی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەڵمەتەکاقن لە ئەستەنبوڵ و سێ شاری دیکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ و بەڕێوەبەرایەتی‌ی تاوانە داراییەکانی ئەستەنبوڵ ئەنجام دراون.
لە ئەنجامدا ٦١ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری کە بە زۆر دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵک داگرتووە، دەستبەسەر کران.
لەم هەڵمەتەدا دەست بەسەر ٨ دەمانچە ژمارەیەکی زۆر چەک و بەڵگەنامەدا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: به‌رپرسانی ئێران ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان به‌ ئه‌نقه‌ست زانیوه‌

یاسین

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بە پڕۆژەی ئازیزان یارمەتیی منداڵانی بێ‌باوک دەدات

یاسین

لە “هەرات”ی ئەفغانستان بۆمبێکی نیوتەنی پووچەڵ کرایەوە

یاسین