ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

 

حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بە نووسراوی فەرمی، داوا لە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتی عێراق دەكات، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) وەك پارتێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن.

بەپێی نووسراوێكی د. فەلاح عەبوودی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی ژمارەیەك فەرمانگەی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە، ئاماژەی بە نووسراوی ژمارە (25401)ی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە.

لەو نووسراوەدا ئەوە ئاشكرا كراوە كە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەمەودوا لە سەرجەم گوتار و نووسراوە فەرمییەكاندا ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان بە (پارتی كرێكارانی كوردستان – قەدەغەكراو) دەنووسرێت.

ئەم نووسراوە دوای ئەوە دێت كە حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێكۆڵینەوەكانیاندا بۆ سووتانی بازاڕەكانی كەركووك و هەولێر و دهۆك، بۆیان ڕوون بوویەوە كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ڕێگەی باندێكی تیرۆریستییەوە ئەو بازاڕانە دەسووتێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێچووی ئه‌مساڵی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دینار ده‌بێت

سەڵاح

دەست بە قیڕتاوکردنی دووسایدی گەزنە کرا

یاسین

خسرۆ هەركی : سەرۆك بارزانی سومبلی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەركردنی پرسە گرنگەكانە

گوران