zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە.

ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی  (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha) و (سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی– Sozan Shex Kamal Barznje)  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی  مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.

بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە، دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پردێک بۆ کۆمەڵگەی ئاوێنەی شار دروست دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات

یاسین

لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژە جێبەجێ كراون

سەڵاح