ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا… دەستبەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٢٩دا بۆ سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر کە لە یەک کاتدا لە ١٧ پارێزگا بەڕێوەچوو، دەستگیرا بەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چوار هەزار و ٤٨١ حەبی بێهۆشدا و، ١٠٣ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەریش دەستگیرکران.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان و قاچاخچێتی سەربە فەرماندەی گشتیی جەندرمە لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا لە هەر یەک لە پارێزگاکانی ئادانا، ئەنتاڵیا، ئایدن، بینگۆل، دیاربەکر، ئەدیرنە، ئەرزەڕوم، غازی عەنتاب، قەهرەمان مەرەش، قۆنیا، کلیس، ماڵاتیا، ئۆردو، ساکاریا، سامسون، سێرت و وان بەڕێوەچووە.

یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە کۆی ١٠٣ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر کە دەستگیرکراون ٤٥یان دەستبەسەرکراون و ٣٦یان بە مەرج ئازاد کراون.

وتیشی: “پێداگرین لە پاککردنەوەی وڵاتەکەمان لە بازرگانانی ژەهر و شەقام لە فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتی کردن بەهاوڵاتیەک لەشاری کۆیە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە

یاسین

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سنووری سلێمانی بۆردومان کرد

یاسین