ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی كوردستان

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەزگایەكی ڕاگەیاندن كە زمان حاڵی حیزبێكی كوردستانە، بەبێ بوونی زانیاری و بەڵگەی دروست و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی، بە چەند هەواڵێكی چەواشەكاری، فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی كوردستان تۆمەتبار دەكات بە دامەزراندنی ڕێكخراوێك كە بە زمانی ئەوان (هاوڕەگەزبازی) كە لەبنەڕەتدا بەكارهێنانی ئەو وشەیە دەچێتە چوارچێوەی شێواندنی دەرونی كۆمەڵگاکەمان.

ئەم كەناڵە هەموو ئەو بەها ئەخلاقی و ئیتیكیانەی تێپەڕاندووە كە لە یاسایی ڕۆژنامەگەری كوردستان ژمارە (٣٥) ساڵی ٢٠٠٧ و بەڵێننامەی شەرەفی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان دیاریكراوە، پێشێلی پیشەی ڕۆژنامەنوسیشی كردووە چونكە بەبێ سەرچاوەی ڕاست و دروست هەواڵەكەی بڵاوكراوەتەوە،
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵەش بووە بەهۆكاری ئەوەی دوێنێ چەند کەس و لایەنەک كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێكبخەن و بەیاننامەیەكی چەواشەكاری بێ بنەمای تێدا بەیان بكەن، كە وشە بە وشەی بەیانامەكە بێ بەڵگە و تۆمەتێكی دروستكراو و هەڵبەستراو و چەواشەكاریە لە پێناو شێواندنی دەرونی هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان.

ئێمە تێدەگەین مەرامی ئەم دەزگا و كەس و لایەنانە چیە و دەشزانین (ئاینی پیرۆزی ئیسلام) بەكار دەهێنن بۆ مەرامەكانیان و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە سۆزی هاوڵاتیان بەلای خۆیاندا ڕابكێشن، بۆ كۆكردنەوە و زیادكردنی چەند دەنگێك، بەڵام هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان زۆر بەئاگا و هۆشیارن لەبەرامبەر ئەم چەواشەكاریانەدا.

بۆیە ئێمە وەك تیمی نوێی سەرۆكایەتی لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە ژێر ڕۆشنای یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەوی ژمارە (٤) كاروبارەكانمان بەڕێوەدەبەین و سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكی تۆكمەین كە ڕێكخراوەكان ئازادانە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكانی عێراق و هەرێمی كورستان كاروچالاكی گرنگ و كاریگەر ئەنجام بدەن بۆ بوژانەوەی ژێرخان و سەرخانی كوردستانی ئازیز، ئامانج و پەیام و خەمی گەورەی ئێمە پاراستنی نیشتمان و خۆشەویستی خاك و بەها باڵاكان و ئاكارە جوانەكانی كۆمەڵگاكەمانە بەهەموو نەتەوە و ئاین و پێكهاتەكانیەوە.

هەروەها لێپێچینەوەی یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو كەس و لایەن و دەزگا ڕاگەیاندنانەی كە جگە لە چەواشەكاری و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، هیچی تر لە هەگبەیاندا نیە.

بە وزەیەكی نوێ و عەقڵێكی مەدەنیەوە كاردەكەین بۆ گەشەكردن و پێشخستنی ڕەوتی ڕێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستاندا.

هەر لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین كە لە هەیكەلیەتی كارگێڕی فەرمانگەكەماندا پلەیەك نیە بەناوی ڕاوێژكار، بەڵكو بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٤)/ ماددەی دووەم/ بڕگەی یەكەم: بەرزترین پلەی كارگێڕی لە فەرمانگەكەماندا (بەڕێوەبەری گشتی)ە.

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان
٢٠٢٤/٨/١

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە پۆڵەندا هێنا

sirwan

دهۆک… لێگەریانا جەنازێ ئێك ژوان قوربانیا یێن نە هاتیە دیتن بەردەوامە

دڵشاد