هێلکاری بۆ بەشێکی تری شەقامەکانی شاری هەولێر لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دهكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له لاپهڕهی خۆی له فهیسبووك رایگهیاند، دوای فراوانکردنی سوڕانەوەی بەردەم مزگەوتی جلیل خەیات و هێلکاری شەقامی کۆیە تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆ نۆژهنی بۆیاخی کێربستۆنیان كردهوه.
وتیشی، بۆ سەلامەتی شۆفێران و پیادە و لە داهاتوودا زۆربەی ترافیکەکان و شەقامەکان هێلکاری پەرینەوەی پیادە و بۆیاخی کێربستۆنیان بۆ دەکرێت .