ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەردەوامە

ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە 30 جار یارمەتیی سەربازی و لۆجستیی بۆ سوریا ناردووە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە میلیشیاکانی ئێران لە سووریا زیادیان کردووە.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە سەرەتای ساڵی 2024وە ئێران 30 جار هاوکاری سەربازیی لە سەر سنووری عێراق ڕادەستی سووریا کردووە و بە مەبەستی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی لە بنکە و مۆڵگەکانی دایناون.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، چاودێران ئەگەری بەشداری‌کردنی سووریاش لە هێرشی چاوەڕوان‌کراوی ئێران و حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل باس دەکەن.
سەرچاوەکانی هەواڵی خۆرئاوا دەڵێن ئێران ئاماده نیە واز لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی حەماس بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دادەنرێت

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 37 هەزار کەس

سەڵاح

تورکیا دەیان کەسی به تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەست‌بەسەر کرد

یاسین