ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆکرانیا: 24 فڕۆکەی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە

 

رۆژی دووشەممە سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو وڵاته‌كه‌ی 24 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ڕووسیای خستۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ بۆ هێرشکردنە سەر چەندین ناوچە لە وڵاتەکەدا بەکاریهێناون.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی بەرپەرچدانەوەکان بەسەر هەرێمەکانی دنیپرۆپیترۆڤسک و خارکیڤ و کیرۆڤۆهراد و کیێڤ و پۆڵتاڤا و سومی و ڤینیتسیاوە بوون.

فەرمانڕەوای هەریمی دنیپرۆپیترۆڤسک سێرهێی لیاسک وتی هێرشەکانی ڕووسیا بوونەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس و زیانگەیاندن بە خانوو و بینا کشتوکاڵییەکان.

بەرپرسانی خارکیڤیش وتیان زیان بە ژێرخانی هەرێمەکە گەیشتووە.

لە هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسیا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیا، بەرپرسانی هەرێمەکە ڕۆژی دووشەممە وتیان بەهۆی هێرشێکی ئۆکرانیاوە کەسێک بریندار بووە و چوار بینای نیشتەجێبوونیش لە شاری شیبیکینۆ زیانییان پێگەیشتووە.

فەرمانڕەوای هەرێمی بێلگۆرۆد ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤیش وتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا هێرشییان کردووەتە سەر گوندی ئیلیک پێنکۆڤکا، دوو خانوو گڕییان تێبەربووە و بینایەکی دیکەش زیانی پێگەیشتووە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سودانی: هیچ مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە عێراقەوە هەڵنەدراوە

یاسین

کۆمپانیای Microsoft تایبەتمەندی spell Checker زیاد دەکات

یاسین

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح