ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای ناوەندیی تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ شەش تاوانبار دەرکرد، کە تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەریان پێکهێنابوو بە مەبەستی پەرەپێدان و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە عێراق.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ” دەست بەسەر 30 کیلۆگرام کریستاڵی ماددەی هۆشبەری ئەوسزادراوانەدا گیراوە بە مەبەستی گواستنەوە و پەرەپێدانی لە ناوخۆی عێراق، جگە لە گواستنەوەی بۆ وڵاتانی کەنداو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 27ـی یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ـی ساڵی 2017 و بەپێی مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان دەرچووە”.
ئا:ج