zagros news agency

بۆیەکەم جار مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت 50 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت

پێشبینی دەکرێت مووچەی کەرتی حکوومی بۆ ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا بەربەستی 50 ترلیۆن دیناری عێراقی تێپەڕێنێت و بگاتە 56 ترلیۆن دینار.
مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی “عێراق ئەلموستەقبەل” بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت مووچەی کەرتی حکوومی بۆ ساڵی 2024، بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا، دەگاتە 56 ترلیۆن دیناری عێراقی، واتە زیاتر لە 44%ی کۆی خەرجییەکان پێکدەهێنێت، دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا کەمتر لە 40%ی کۆی خەرجییەکانی عێراق بوو.
دەشڵێت: کۆی گشتی مووچەی کەرتی حکوومی تا ناوەڕاستی ساڵی 2024، 28 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 19% زیادی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێشبینی دەکرێت کۆی داهاتی ساڵی 2024، بەراورد بە ساڵی پێشوو سەرەڕای زیادبوونی داهاتی نانەوتی 3% کەمببێتەوە، بەڵام بە کەمبوونەوەی داهاتی نەوت قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سیروان حەمەشەریف، بەربژێری ژمارەی ٢٢ی لیستی ٢٧٥: بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كردستان به‌هێزبێت له‌به‌غدا ده‌بێت پارتی سه‌ركه‌وێت

یاسین

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات بە مەرجێک تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان بێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت

یاسین