ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق… له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێك سزای لەسێدارەدان بۆ 140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە

 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری ڕایگەیاند کە لە سەرەتا ساڵی رابردوو تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە.

عەمید میقداد میری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ساڵی 2023وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ 140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە، ھەروەھا 500 بازرگانی دیکەی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی سزا دراون”.

ڕاشیگەیاند کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 96کەس بە تۆمەتی سەختەکار و قاچاخچێتی دراو لە عێراق، دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح

دەستەی وەبەرھێنان: قەبارەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار

یاسین

نێچیرڤان بارزانی : ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە

یاسین