ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

“یونیتاد’ بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعشی ڕادەستی عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی ‘یونیتاد’ دۆسیەکانی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن تیمەکەوە ئەرشیف کرابوون، پەیوەندییان بە تاوانەکانی ڕێکخراوی داعشەوە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کرد.

ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ڕۆژی یەکشەممە 8/11/2024، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە خاتوو ئانا پیرۆ لۆپێس، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد)، لەگەڵ ئەندامانی تیمەکە کرد”.

ئەنجوومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی کۆبوونەوەکەدا دۆسیەکانی ئەو بەڵگەنامانە ڕادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کراوە کە لەلایەن تیمەکەوە ئەرشیف کراون و پەیوەندی بە تاوانەکانی ڕێکخراوی داعشەوە هەیە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی هەشت دیاریکرا

یاسین

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین