بە گووژمەی 14ملیار و 200 ملیۆن دینار پارێزگای هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنوورەکانی مەخموور وقووشتەپە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 11-8-2024 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سه‌نگه‌ر كانه‌بی بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەئامادەبوونی مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و هەردوو قایمقامی قه‌زای مه‌خموور و قووشتەپە و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و بەڕێوەبەرانی ناحییە و سەرۆک شارەوانییەکانی هەردوو سنوور و بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری هەولێر و بەڕێوەبەری درووستکردن و چاککردنی ڕێگەوبانی هەولێر و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان و كارگێڕانی لقی23ی قه‌ره‌چوغی پارتی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر گوژمەی (14) ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ئاوه‌دانی له سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگه‌و بان و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی لە سنووری قەزاکانی مه‌خموور و قووشتەپە و ناحییەکانی سەر بەو دوو قەزایە، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ڕاگەیاند و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بە جێبەجێکردنیان ده‌كرێت.
هەروەها پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنى کۆنفرانسەکانی ناوخۆیی پارتی ئاراستەی ئامادەبووان کرد، کە توانیان متمانەی بنکە جەماوەرییەکان بەدەست بهێنن و لە هەڵبژاردندا سەربکەون و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سەنگەر کانەبی گەورە بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر و تیمەکەی، خۆشحاڵی خۆی بە تەرخانکردنی ئه‌و گوژمه بۆ سنووری لقی23ی قەرەچووغ نیشاندا و داوایكرد هه‌ماهه‌نگییه‌كان لەپێناو خزمەتگەیاندنی هاووڵاتییان به‌رده‌وام بن.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری زیاتری راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی زیاترلەهاووڵاتییان کرایەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی جەختی لەسەر دەکاتەوە.
گرفتی زەوییەکانی حەرەمی گوند و جێبەجێکردنی
بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەبارەی زەوییە سندووقییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە خزمەتی زیاتر بە چینی هەژاران و کەمدەرامەتان و کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون دەکات.
دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر خرایەڕوو.