zagros news agency

ئەم میوە و سەوزەواتانە باشترە بە توێکڵەوە بخورێن

پسپۆڕان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن دەربارەی ئەوەی میوە و سەزەواتەکان باشترە بە توێکڵەکانیانەوە بخورێن بۆئەوەی سوودێکی زیاتر بەجەستە بگەیەنن.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێویستە ڕۆژانە 400 گرام لە میوە و سەوزەواتەکان بخورێن، چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”میدیکال ئێکسپرێس” میوە و سەوزەواتەکانی وەک، سێو، چەوەندەر، گێزەر، پەتاتەی شیرین، توور، زەنجەبیل و پەتاتە باشترە بەتوێکڵەوە بخورێن.

خواردنی ئەو میوە و سەزەواتانە بەتوێکڵەوە سوودێکی زیاتر بەجەستە دەگەیەنن، چونکە ماددەکانی فلاڤۆنۆید و بۆلیڤینۆلیان تێدایە کە تایبەتمەندی دژەئۆکسان و میکرۆبیان هەیە، بەڵام دەبێت لەڕێگەی شتنەوەی باش و کوڵانەوە توێکڵەکانیان بەتەواوی پاکبکرێتەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر بەکتریا لەسەریان دەنیشێت

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ چی لە جەستە دەکات

lana

ئەم خواردنەوانەیت یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن

lana

هۆکارەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست

lana