میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد، كه كێڵگەیەكی گهورهی چاندنی هۆشبەرەكانیان لە بەغدا دۆزرایهوه، ئەمەش بووە جێی دڵەڕاوكێ له لای خەڵك، لە بڵاوبوونەوەی ژەهری سپی و بازگانیی پێوەكردنی.
ئەگەرچی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ناوەناوە دەستگیركردنی بازرگانان و دەستبەسەرداگرتنی بڕی زۆر لە هۆشبەرەكان ڕادەگەیەنێ، بەڵام ئەوەی بووەتە جێی پرسیار لای خەڵك و چاودێران ئهوهیه كه بهكارهێنانی ماده هۆشبهر زۆر زیادی كردووه.
میدیاكان ئاشكرایان كردووه، كە لە بەغدا هێزه ئهمنییهكان دەستیان بەسەر كێڵگەیەك لە ناوچەی مهدائیندا گرتووە، كە بڕی 7 دۆنم هۆشبەری جۆری داتۆرای تێدا چێنراوە.
پێشتریش پارێزگاری واست رایگەیاند، كە كێڵگەیەكی چاندنی هۆشبەرەكانیان دۆزیوەتەوە، دواتر بووە مایەی تووڕەیی و بێزاریی خەڵكەكە. پاشان دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیركردنی سێ فەرمانبەری شارەوانییان راگەیاند، كە لە باخچە گشتییەكاندا هۆشبەری جۆری خەشخاشیان چاندبوو، ئەوەش تیشكی خستە سەر پەرەسەندنی چاندنی هۆشبەرەكان لە عێراق.
هۆشبەری داتۆرا، كە لە مهدائینی بەغدا لە كێڵگەیەكدا دۆزراوهتهوه، مەترسیدارترین جۆری هۆشبەرەكانە و لە دروستكردنی مادە ژەهراوییەكان بەكار دێت.
هۆشبەری جۆری حەشیش و كریستال و مادەی دیكەی مەترسیدارتر لە هیرۆیین و كۆكایین لە عێراقدا بڵاوبوونەتەوە و تێكڕای زانیاری و ئامارەكانیش ئەوە دەردەخەن، كە لە وڵاتانی دراوسێوە هێنراون و عێراق وەك شوێنی دەربازكردن بەكار دەهێنرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی داخوازیی ناوخۆیی لەسەر زۆر بووە، بۆیە بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە.
پسپۆڕانی بواری نەهێشتنیی هۆشبەرەكان رایدەگەیهن، كە ئەمە مەترسییەكی زۆری دروست كردووە، راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئاستی هۆشبەرەكان لەم پێنج ساڵەی دواییدا لە عێراق %30 زیاد كردووە، هۆكارەكانیش بۆ هەژاری و نەبوونی چاودێریی لە سنوورەكان و خاوی رێوشوێنەكان دەگەڕێننەوە.